بەغداد - ڕۆژی سێشەممە - ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٥
پشت بەستن بە بەنددەکانی بەشی سێیەمی یاسای کۆمپیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لەعێراق، کە تێیدا کۆمیسیۆن سەرپشک دەکات لە پەسەندکردنی ئەنجامی ھەڵبژاردنەکان و ماددەی ٥ی یاسای گشتپرسی، کە دەرچوێندراوە لەلایەن کۆمەڵەی نیشتمانی عێراقەوە و تێیدا کۆمیسیۆن ڕادەسپێرێت بە ئەنجامدانی گشتپرسی، و ماددەی ٦١ی یاسای بەڕێوەبردنی دەوڵەت لەقۆناغی گواستنەوەدا، کە تێیدا ھاتووە پێویستە گشتپرسییەکی گشتی سەرکەوتوو ئەنجام بدرێت، ڕەشنووسی دەستوور پەسەند دەکرێت بە پەسەندکردنی لەلایەن زۆرینەی دەنگدەرانی بەشداربوو، ھەروەھا نابێت لەلایەن ٧٥٪ی دەنگدەرانی بەشداربووی ٣ پارێزگا یان زیاتر ڕەتبکرێتەوە.
بەلەبەرچاوگرتن، ژمارەی دەنگدەرانی تۆمارکراو دەگاتە ١٥ ملیۆن و ٥٦٨ ھەزار و ٧٠٢ دەنگدەر، ٩ ملیۆن و ٨٥٢ ھەزار و ٢٩١ دەنگدەر لە ٥ ھەزار و ٨٧٢ ناوەندی دەنگدان دەنگیاندا لەسەرجەم پارێزگاکانی عێراق، ١٧٠ ھەزار چاودێری نێودەوڵەتی و ناوخۆیی و بریکاری قەوارە سیاسییەکان ئامادەبوون.
ڕادەگەیەنین کە کۆمیسیۆن ١٣٥ سکاڵای وەرگرتووە، کە بەھۆی کەموکوڕی لەڕێکخستنی تۆماری دەنگدەران و ھەندێک ڕووداو لەبنکەکانی دەنگدان کە دوور بوون و ھیتر، بەگریمانەی دروستی سکاڵاکان، ھیچ کاریگەرییەک لەسەر ئەنجامی گشتپرسییەکە نابێت لەسەر ئاستی ھیچ پارێزگایەک و دواتر لەسەر ئاستی عێراق. کۆمیسیۆن لەداھاتوودا توێژینەوە لەسەر کەموکوڕییەکان دەکات بەئامانجی نەھێشتنی لەداھاتوودا.
مەرجی نووسراو لە ماددەی ٦١ی یاسای بەڕێوەبردنی دەوڵەتی عێراق بۆ پەسەندکردنی دەستوور بوونی ھەیە و ڕەشنووسی دەستوور بەسەرکەوتوویی پەسەندکرا.
پارێزگا || بەڵێ (٪) || نەخێر (٪) || کۆی گشتی
ئەنبار
بابل
بەغداد
بەسرە
دھۆک
ددیالە
ھەولێر
کەربەلا
کەرکوک
میسان
موسەننا
نەجەف
نەینەوا
قادسیە
سەڵاحەددین
سلێمانی
زیقار
واست
کۆی گشتی
ئیمزاکاران
عیزەددین محەممەدی - سەرۆکی ئەنجوومەنی کۆمیسیاران
حەمدیە حوسەینی - جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی کۆمیسیاران
د. حوسێن ھەنداوی - ئەندامی ئەنجوومەنی کۆمیسیاران
سەفوەت ڕەشید - ئەندامی ئەنجوومەنی کۆمیسیاران
سوعاد جبووری - ئەندامی ئەنجوومەنی کۆمیسیاران
عائیدە ساڵجی - ئەندامی ئەنجوومەنی کۆمیسیاران
د. فەرید ئایار - ئەندامی ئەنجوومەنی کۆمیسیاران
شایەتحاڵەکان
کارینا بیریلی - بەڕێوەبەری ھەڵبژاردنەکان لە دەستەی نەتەوە یەکگرتووەکان
عادل لامی - بەڕێوەبەری گشتیی جێبەجێکاری کارگێڕی ھەڵبژاردن
نووسراوە لە بەغداد لەڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٢٥/١٠/٢٠٠٥
تعليقات
إرسال تعليق